Digital Audio Editor 7.6   

زۆرێک لە ئێمە لە سەر ئەو باوەرەین کە دەسکاریکردن و نووسینی موزیکەکان رەنگە کارێکی زۆر دژوار بێ بەڵام بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازە جۆراوجۆرەکان کە لەم بوارە دا هاتوونەتە بەرهەم دەتوانرێ بەوپەڕی وردبینی یێەوە پیشەییترین نووسینەکان بە ئەنجام بگەیێنین. Digital Audio Editor ئامرازیکی بە هێزە لە بواری دەسکاریکردن و نووسینی فایلەکانی دەنگ. ئەم ئامرازە سەرەڕای ساکار بوون توانایی زۆر بەهێزی هەن کە هەر کامیان دەتوانن لە بە‌هیز کردنی هەڵسان بە ئەرکی نووسین دا یارمەتیدەرێکی زۆر بەکەڵک بن. پشتگریکردن لە زۆربەی فۆرمەتەکان تایبەتمەندییێکە کە لە یێکەم نیگا دا بەرچاو دەکەوێ. بەکارهێنەر بە کەڵک وەرگرتن لەم تواناییە دەتوانێ بە پێی پێویست فایلی دەنگی خۆی هەڵبژێرێ و بۆ دەسکاریکردنی هەنگاو بنێت.
ئەم ئامرازە دەرفەتی دەرووست کردنی مووزیکیش بۆ بەکارهێنەر دابین دەکات، پیشەییەکانی نووسین و دەسکاریکەر دەتوانن بەم بژاردانەی کە لەم ئامرازە دا جێکراونەتەوە، جوانترینی موزیکەکان بخووڵقێنن. رواڵەتی گرافیکی ئامرازیش هۆیێکی دیکەیە هەتا بەکارهێنەر بەم ئاکامە بگەیێنێ کە ئەم ئامرازە بە رواڵەت ساکارە توانایی بە‌هێزی هەن کە گشتیان زۆر بە هاسانی دەتوانرێ بەکار بهێنرێن. هەبونی پتر لە ١٠ مۆدێل کاریگەری خاڵێکی دیکەی ئەم ئامرازەیە کە دەستی بەکارهێنەر لە دەسکاریکردنی بەرهەم ئاوەڵاتر دەکات بۆ باشتر بە ئاکام گەیاندنی کارەکان.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 8.88MB
File ver    : 7.6.0.252
File format : exe
Date Added  : Nov 30th, 2006
Last viewed : Jan 05th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: XP/ Vista/ 7
AppRemover 3.1   

AppRemover ئامرازێکی بە هێزی بواری لابردنی پاشماوەکانی ئەو ئانتی ویرووسانەیە کە داگیراون. بێ گوومان هەموومان بۆمان هاتۆتە پێش کە کاتێک ویستوومانە ئەو ئانتی ویرووسەی کە دامانگرتووە، بە هەر هۆیێک بێ دەمانهەوێ بیسڕینەوە، بەڵام هەر کارێک دەکەین ناسڕدرێنەوە، یا پاشماوە لە دوای خۆی بە جێ دەهێڵێ و دەبێتە مایەی سەرئێشان. AppRemover ئەو ئامرازەیە کە دەتوانێ بە فریامان کەوێ. ئەم پرۆگرامە هەڵدەستێ بەسرینەوەی ئانتی ویرووسەکان و بەرنامە دژە سیخووریەکان و ئامرازەکانی تری ئەمنییەتی. ئەم ئامرازە پشتیوانی زۆربەی بەرنامە ئەمنییەتییەکان دەکات بۆ وێنە وەک: avast , AVG, Avira, ESET, Kaspersky, McAfee, Norton, Symantec, Trend Micro و...

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 9.26 KB
File ver    : 3.1.15.1
File format : exe
Date Added  : Feb 27, 2012
Last viewed : Jan 05th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: 2000, 2003, XP '32 / 64 bit' , Vista '32 / 64 bit', 2008, Windows 7 '32 / 64 bit
Allok Video Joiner 4.6   

یەکێک لە باشترین پرۆگرامی بە یەکەوە نووساندنی فایلەکانی ویدۆییە. ئەم پرۆگرامە دەتوانێ پشتگری لە فۆرماتەکانی وەکوو: AVI، Divx، XviD، MPEG، WMV، ASF، RM، MOV، 3GP، MP4 بکات. بە کارهێنەر دەتوانێ بەبێ هیچ بەربەستێک فایلە ڤیدۆئییەکان بە یەکەوە بنووسێنێت و لە سەر سی دی یان دی وی دی بیانسووتێنێ و بە پلەیری ماڵێش بیانبێنێ. هەر وەهاجێگای سرنجە کە لە کاتی بە یەکەوە نووساندنی فایلە ویدۆییەکان هیچ لە چۆنایەتی فیلمەکە دانابەزێنێ و کەیفییەتی فیلمی ئەسلیەکە دەپارێزێت. ئەم پرۆگرامە کارپێکردنی زۆر ئاسانە و بە کرداری Drag And Drop دەتوانن فایلەکان رێک بخەن و هەرچەند فایلی ویدۆییتان هەبێ بیکەنە یەک فایل و کەڵکی پێویستی لێ وەربگرن.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 8.58MB
File ver    : 4.6.1217
File format : exe
Date Added  : 05/29/2010
Last viewed : Jan 05th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: 98 / Me / XP / 2000 / 2003 Server / Vista / 7
Malwarebytes Anti-Malware Pro   

Malwareـەکان ئامرازێکی مەترسیدارن کە بە بێ ئیزنی بەکارهێنەران لە سەر سیستەم دادەمەزرێن و هەرەشە لە پاراستنی زانیارییە کەسییەکان دەکەن. هەر بۆیێ هەبوونی ئامرازی دژبەر گرینگی تایبەتی خۆی هەیە بۆ دابین کردنی پاراسنی زانیارییەکان.
Malwarebytes Anti-Malware بەرنامەیێکی زۆر کارامە و بەهێزە بۆ پارێزگاری کردن لە زانیاییەکان لە حاست ئامرازە تێکدەرەکان. ئەم ئامرازە تایبەتمەندی زۆری هەیە بۆ وێنە یێکێ لە گرینگترین کردەکان هەبوونی یێکەی چاوەدێری کردنە کە لە دۆزینەوە، ناسینەوە و لە ناوبردنی بەرنامە تێکدەرەکاندا زۆر بە خێرایی لێی رادەپەرێ و حەتتا پێش وەکارکەوتن بلۆکەی دەکات.
ئەم یێکەی پارێزگاری کردنە لە کورتترین ماوەدا هەڵدەستێ بە گەرانی سیستەم و تەواوی پێشهاتەکان ریز دەکات و دوایێش ئەم پێشهاتە دردۆنگ و ئالوودانە پێش وەکار کەوتن لە ناو دەبات.Malwarebytes Anti-Malware بە خێراییێکی زۆرەوە ئەو ئامرازە تێکدەرانە کە رەنگە بە دژە ویرووسەکانیش نەدۆزرێنەوە، دەیاندۆزێتەوەو لە ناویان دەبات.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 9.59 MB
File ver    : 2.0.2.1012
File format : exe
Date Added  : 04/04/2012
Last viewed : Jan 05th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7
Active@ Hard Disk Monitor 3.1   

بێ شک یێکێ لە گرینگترین بەشەکانی کامپیوتێر پەپکەرەقە(هارددیسک)ـە. پەپکە رەقە سەرچاوەی سەرەکی تەواوی زانیارییەکانە و خەراپترین رووداو بۆ هەر بەکارهێنەرێک خەرابوون و لە ناوچوونی زانیارییەکانی ناو پەپکە رەقەیە. پەپکەرەقە هەر وەک چوارچێوەیێکی رەقی هەیە، لە بابەت تین و خێرایی هێد زۆر ناسکە. ئامرازێکی زۆر لە بواری راگرتن و بەهینە کردن بۆ ویندۆز هاتوونەتە بەرهەم، بەڵام ئامرازی تایبەت بە پەپکە رەقە، کە ستانداردی پێویستی هەبێ، زۆر نین. هەر بۆیە ئەم ئامرازە کە لە لایەن کۆمپانی LSoft هاتۆتە بەرهەم، بە هەبوونی ستانداردەکانی پێویست یێکێکە لە بەهێزترین نەرمەواڵەکانی تایبەت بە پاراستنی پەپکە رەقە.
Active@ Hard Disk Monitor رێگە بە بەکارهێنەر دەدات هەتا بتوانێ چاوەدێری وردی پەپکە رەقە بکات و راپۆرتەکانی ببینێ و لێکۆڵینەوەی لە سەر بکات و لە لەناوچوونی زانیارییەکان بەرگری بکات. کەڵک وەرگرتن لە تێکنۆلۆژی S.M.A.R.T کە لەم ئامرازە دا گوونجێنراوە، بەڵگەیە بۆ بەهێزی و خاڵێکی سەرەکییە بۆ پاراستن و چاوەدێری کردنی پەپکە رەقە بە هۆی ئەم ئامرازەوە. ئەم پرۆگرامە بە گەڕانی زیندووی پەپکە رەقە، سکتۆرە خەراپەکانی روی پەپکە رەقە دەدۆزێتەوە و بە هەوڵدان لە بەشی System Try لە ساغ بوونی پەپکەرەقە لێکۆڵینەوە دەکات و زانیاری ورد لە سەر دۆخی پەپکە رەقە پێشکەش بە بەکارهێنەر دەکات. ئەم ئامرازە بە لێکۆڵینەوەی پارامێترەکانی وەک چۆنیەتی رادەی تین، خێرایی و چوونە سەری هێد و کاتی سووران، دەتوانێ لە هەر کات دا راپۆرت بە بەکارهێنەر بدات لە سەر پارامێترەکان، کە دەتوانێ مەترسی دار بن بۆ پەپکە رەقە، و هەر وەها رێگەکانی چارەسەری دەسنیشان دەکات بۆ پاراستنیان.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 11.9 MB
File ver    : 3.1.6
File format : exe
Date Added  : July 7, 2011
Last viewed : Jan 03th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: NT4 , 2000 , XP , Vista , 7